ئینگلتەرا

ڤیدیۆ | لەناو کۆنگرەی رۆژنامەوانی پزیشکێکی ددان تەلەفۆن بۆ کلۆپ دەکات

یاریگا –

کلۆپ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئارسێناڵ لەلایەن پزیشکە تایبەتەکەی تەلەفۆنی بۆ دەکرێت.

یرۆگن کلۆپ بەڕێوەبەریب هونەری لیڤەرپوول لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی لەبارەی یاریی سبەی بەرامبەر ئارسێناڵ، لەوکاتەی خەریکی وەڵامدانەوەی پرسیاری رۆژنامەوانان بوو، تەلەفۆنێکی بۆ هات، راهێنەرە ئەڵمانییەکە بە پێکەنینەوە گوتی :’پزیشکی تایبەتی ددانەکانم تەلەفۆنم بۆ دەکات، وادیارە بابەتیکی گرنگ هەیە’.

سبەی لە لوتکەی یارییەکانی پرێمەرلیگ، لیڤەرپوول و ئارسێناڵ بەیەک دەگەن لەکاتێکدا کلۆپ رۆیشتنی لە کۆتایی ئەم وەرزە لە رێدز راگەیاندووە کە لەوەتەی ساڵی 2015 راهێنەرایەتی لیڤەرپوول دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button