ئیتاڵیاسعودیەگرنگترین

رودی گاڵێتی بۆ یاریگا: سعودیه‌كان ده‌یانه‌وێت 100% ببنه‌ خاوه‌نی میلان

یاریگا –

سندوقی وه‌به‌رهێنانی سعودیه‌ ده‌یه‌وێت 100% پشكه‌كانی یانه‌ی میلان بكرێته‌وه‌.

رودی گالێتی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵی كه‌ له‌ پێگه‌ی سكای سپۆرت و كه‌ناڵی سپۆرتی ئیتاڵیا كارده‌كات له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا رایگه‌یاند، سعودیه‌كان ده‌یانه‌وێت ته‌واوی پشكه‌كانی یانه‌ی میلان بكڕنه‌وه‌، هه‌موو قه‌رزه‌كانی یانه‌كه‌ش ده‌ده‌نه‌وه‌.

گالێتی گوتیشی، خاوه‌نی یانه‌ی میلان نایه‌وێت ته‌واوی پیشكه‌كان بفرۆشێن،به‌ڵام سندوقەکی وه‌به‌رهێنانی سعودیه‌ هەوڵدەدات 100%ی پشکەکانی یانەکە بکڕێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر یانه‌كه‌ ده‌بێت.

رودی گالێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سعودیەكان دەیەوێت ئەو قەرزەی کە جێری کاردیناڵ، خاوەنی میلانۆ و سەرۆکی گروپی رێد بێرت كه‌ لە سندوقی ئیلییۆت بەدەستی هێناوە بداتەوە، كه‌ بەهای قەرزەکە 550 ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ رێژەی سوودەکەی، سعودیە ئەم پارەیە دەدات بە ئیلییۆت، ئەمەش رێگەیان پێدەدات پشکەکانی یانه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button