
یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای مێندیزۆرۆزای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانیا.
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) February 3, 2024
بۆ ئەو یارییە یانە كەتەلۆنییەكە لە تواناكانی هەریەك لە فێران تۆرێس، جواو فێلیكس، تێر شتیگن، ئەلێكس بالدێ، گاڤی، سێرجی رۆبێرتۆ و ماركۆس ئاڵۆنسۆ بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: ئیناكی پێنا
هێڵی بەرگری: كانسێلۆ ، كریستێنسن ، ئاراوخۆ ، كۆندێ
هێڵی ناوەند: گوندۆگان ، دی یۆنگ ، پێدری
هێڵی هێرشبردن: فێرمین لۆپێز ، لیڤاندۆڤسكی ، لامین یامال
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسیش بە 26 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەم دێت.