ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

کیلیان پرێمەرلیگ لە هزری خۆی دەباتە دەرەوە و پاریس جێگرەوەی دەستنیشان دەکات

لە دوای کڵۆپ، دەرفەتی لیڤەرپوول زۆر کەمبووەتەوە

یاریگا –

چیرۆکە درێژەکەی کیلیان ئێمباپێ تاوەکو ئێستا کۆتایی نەهاتووە، بۆیە رۆژنامەکان لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی جیاواز نەوەستاون.

پێشتر ئێمباپێ رایگەیاندبوو، بەر لە دەستپێکردنەوەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی داهاتووی خۆی ئاشکرا دەکات، یارییەکانی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگیش 14ی ئەم مانگە دەستپێدەکەن.

پێگەی کۆت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ چوونە دەرەوەی کیلیان لە پاریس سانجێرمان، ئەوا یانە پاریسییەکە تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی رافایێل لیاو، هێرشبەری ئەیسی میلان دەخاتەگەڕ.

هەرچەندە یاریزانە پۆرتوگالییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆسۆنێری نوێکردووەتەوە، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، یانە پاریسییەکە ناترسێنێت.

سانجێرمان ئۆفەرێکی تاوەکو ساڵی 2027 پێشکەشی ئێمباپێ کردووە، بەڵام ئەگەر رەتیبکاتەوە، تەواوی سەرنجەکانی لەسەر لیاو دادەنێت.

پێگەکە دووپاتیدەکاتەوە، کیلیان لیڤەرپوولی لە بژاردەکانی خۆی بردووەتەوە دەرەوە و تەنیا ریال مەدرید لە بازنەی گرنگی پێدانیەتی.

لیاو لە میلان دڵخۆشە، لەگەڵ کەشی شارەکە و هاندەران راهاتووە، بەڵام متمانەی زۆری بە پڕۆژەی تەکنیکی داهاتووی یانەکەی هەرێمی لۆمباردیا نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button