ئه‌وروپا

دیمەنی یاریگایەکی یۆرۆ گژوگیا دایپۆشیوە و نیگەرانی دروست کردووە

یاریگا –

دیمەنی یاریگایەکی یۆرۆی ٢٠٢٨ بووەتە جێی رەخنە و هاوکات نیگەرانیشی دروست کردووە کە تا پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتەکە ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان.

بۆ یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٨ کە بەریتانیا و کۆماری ئێرلەندا میوانداریی دەکەن، دەستنیشانکردنی یاریگای کەیسمەنت پارک لە بێلفاستی پایتەختی ئێرلەندای باکوور هەر زوو بوو بە مایەی شۆک کاتێک زانرا ئەو یاریگایە تەواو نەبووە و هەروا بە نیوەناچڵی جێ هێڵراوە و دە ساڵیسە هیچ یارییەکی تێدا ئەنجام نەدراوە.

لە راپۆرتێکی رۆژنامەی دەیلی ستاردا هاتووە کە ئەو یاریگا ئێستا گژوگیا دایپۆشیوە، بڕیار بوو بە بڕی ١١٠ ملیۆن کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا ئەنجام بدرێت، بەڵام هیچ پێشوەچوونێکی بەخۆوە نەبینیوە بۆیە رەنگە تا دەستپێکردنی پاڵەوانێتیەکە ئامادە نەبێت.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە کە ڕێکخەران ئەو سێ یارییە لە خشتەکەیاندا لادەبەن کە بڕیار بووە لە یاریگای کەیسمەنتی بێلفاست بەڕێوە بچێت، لە بری ئەوە ڕەنگە یاریگای شارێکیتر هەڵبژێرن.

بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا، هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن تا ئێرلەندای باکوور بێ بەش نەبێت لە لە خۆگرتنی یۆرۆی ٢٠٢٨ هاوشانی وڵاتانی دیکەی میواندار وەک ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، وێڵز و کۆماری ئێرلەندا.

دیمەنێکیتی یاریگاکە کە دە ساڵە بەکار نەهێنراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button