بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستان

تایبەت بە یاریگا؛ ئاسۆ رۆستەم لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نامێنێتەوە

یاریگا –

ئاسۆ رۆستەم بڕیاریداوە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نامێنێتەوە و لە یانەکانی دوو خولی دەرەوەی عێراقەوە ئۆفەری پێگەیشتووە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، ئاسۆ رۆستەم دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر، بڕیاریداوە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نەمێنێتەوە و لە یانەکانی دوو خولی دەرەوەی عێراق ئۆفەری پێگەیشتووە و بەمزووانە خۆی یەکلا دەکاتەوە و یەکێکیان هەڵدەبژێرێت.

ئاسۆ رۆستەم لە عێراق لەلایەن یانەکانی کارەبا و نەجەف گرنگی پێدەدرا بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانیان، کە هاوینی رابردوو ئاسۆ لە شوڕتەوە بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک گەڕایەوە ریزەکانی یانەی هەولێر.

ئاسۆ رۆستەم دووەمجارە روودەکاتە دەرەوەی عێراق، پێشتر ساڵی 2022 پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی سالمیەی کوەیتی کردبوو، دوای شەش مانگ ریزەکانی ئەو یانەیەی بەجێهێشت و گەڕایەوە خولی ئەستێرەکانی عێراق و بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی شوڕتە واژۆ کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button