ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بە فەرمی پاولیستا پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد

یاریگا

بەشێوەیکی فەرمی گابریێل پاولیستا پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد.

کەمێک لەمەوبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید رایگەیاند، بەشێوەیکی فەرمی لەگەڵ گابریێل پاولیستای بەرازیلی و یاریزانی پێشووی ڤاڵێنسیا گەیشتوونەتە رێککەوتن و پاولیستا بووە بە یاریزانێکی نویی رۆخی بلانکۆس.

بەرگریکارە بەرازیلییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڤاڵێنسیا هەڵوەشاندەوە و بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە تیپەکەی دیێگۆ سیمیۆنی کردووە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ یاریزانە تەمەن ساڵانییەکە لە مەدرید بە سەرکەوتوویی پشکنینی پزیشکی بۆ کراوەو هیچ گرفتێکی نییە.

یاریزانی ناوبراو لە هاوینی 2017 بە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ لە ئارسیناڵەوە پەیوەندی بە ڤاڵێنسیا کرد، 220 یاری کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیاشی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button