ئینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

دوگاری: لیڤەرپول لە پشت بڕیاری زیدان بووه‌ بۆ رەتکردنەوەی راهێنەرایەتی جەزائیر

یاریگا –

کریستۆف دوگاری فەرەنسی، براوەی جامی جیهانی 1998، پێی وایە زێدان، یانه‌ی داهاتووی بۆ راهێنەرایەتی دیاریکردووە..

دوگاری لە لێدوانێکدا کە رادیۆی مۆنتی کارلۆی فه‌ڕه‌نسی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: زێدان نایه‌وێت ببێته‌ راهێنه‌ری هەڵبژاردەی جەزائیر، ده‌یه‌وێت بچێتە شوێنێکی تر جەزائیر و جەزائیرییەکانی خۆشدەوێت، هەروەها دڵنیایە کە زۆر شت بۆ جەزائیر دەکات.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، نازانم، راشکاوانە بڵێم زانیارییەکی دروستم نیه‌، ئەوە هەستێکە، رەنگە شتێک هەبێت، زێدان بچێته‌ لیڤه‌رپوول، هەموو تیپەکان و یانەکانی جیهان دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ زیدان بكه‌ن.

لە کۆتاییدا گوتی، من له‌ زێدان تێدەگەم لە رەتکردنەوەی سەرکردایەتیکردنی جه‌زائیر لەم هەلومەرجەدا، ئەو ئامانجی دیکەی هەیە، هیچ شتێک مەحاڵ نییە، بەڵام من لە هەڵوێستەکەی تێدەگەم، پێموایە، لیڤه‌رپوول قسه‌یان له‌گه‌ڵ زێدان كردووه‌، ئه‌وان له‌ پشت بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی راهێنه‌رایه‌تی جه‌زئیرن و ده‌یانه‌وێت ببێته‌ شوێنگره‌وه‌ی یۆرگن كڵۆپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button