سعودیە

هۆکاری شکستهێنانی یانەی شەباب لە گواستنەوەی ئالمیرۆنی نیوکاسڵ

یاریگا –

میگێل ئالمیرۆن ئەم زستانەیش لە نیوکاسڵ دەمێنێتەوە، بەوپێیەی لە درێژەی گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ شەبابی سعودی نەگەشتنە ڕێککەوتن بەهۆی ئەو نرخەی یانە ئینگلیزیەکە بۆ هێرشبەرەکەیان دایاننابوو.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرای کردووە کە نیوکاسڵ بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانە ئۆرۆگواییەکەیان داوای ٣٠ ملیۆن پاوەندیان کردووە، لە بەرامبەردا یانە سعودیەکە ئەو بڕەی پێ هەڵنەسوڕاوە و سەرەنجام پرۆسەکە پەکی کەوتووە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی زانیوە کە هەفتەی ڕابردوو شەباب ١٧ ملیۆن پاوەندی وەک کۆتا نرخ دیاری کردبوو بۆ کڕینی، بەڵام ڕەت کرابووەوە، بۆیە لە ئێستادا بە تەواوەتی ئەو مامەڵەیە کۆتایی پێ هاتووە بەتایبەت کە یانە خەلیجیەکە توانی ئیڤان ڕاکیتیچی کرواتی بگوازێتەوە.

ئالمیرۆن دەبێتە دووەم یاریزانی تیمەکەی ئێدی هاوی ڕاهێنەر کە لە ماوەی میرکاتۆی زستانەدا ڕەت بکرێتەوە لە کۆتا گفتوگۆکاندا، ئەوە لە دوای شکستهێنانی چوونی کیریان تریپیەر بۆ بایەرن میونخ.

بابەتی زیاتر

Back to top button