ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

سێڤییا بەفەرمی رۆیشتنی راکیتیچی لە یانەکەی راگەیاند

یاریگا –

یانەی سێڤییای ئیسپانی بەفەرمی رۆیشتنی ژئیڤان راکیتیچ ناوەڕاستکاری کڕواتی بەرەو ریزەکانی شەبابی سعوودی راگەیاند.

یانەی سێڤییای ئیسپانی رایگەیاندووە، ئیڤان راکیتیچ (35 ساڵان) روودەکاتە ریزەکانی یانەی شەبابی سعوودی، کە چوار وەرز بوو لەسەریەک راکیتیچ کاپتنی یانەکەی ئەندەلووس بوو.

راکیتیچ یازدەمین یاریزانە لە مێژوویی سێڤییا لە رووی ئەنجامدانی ژمارەی یارییەکان، ناوەڕاستکارە کڕواتییەکە 232 یاریی بە درێسی یانەکەی ئەندەلووس کردووە، 51 گۆڵ و 63 ئەسیستی بە درێسی یانە ئیسپانییەکە کردووە و دوو نازناوی یۆرۆپالیگیشی بۆ یانەکە بەدەستهێناوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button