عێراقکوردستانگرنگترین

ئاسۆ رۆستەم ریزەکانی یانەی هەولێری جێهێشت

چوار یاریزانی دیکەش مەشقەکانیان بایکۆت کردووە

یاریگا –

ئاسۆ رۆستەم، دوای بایکۆت کردنی مەشقەکانی یانەی هەولێر بۆ ماوەی دوو رۆژ، ئەمڕۆ بە رەزامەندی هەردوولا، گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.

ئاسۆ رۆستەم، دوێنێ شەممە (27ی یەنایەر/کانوونی دووەم) چوو بووە پاڵ چوار یاریزانەکەی دیکەی یانەی هەولێر، کە بەهۆی دواکەوتنی پێشەکی گرێبەستەکەی دوو رۆژە بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی قەڵاومنارەی کرد.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا، پێشەکی گرێبەستی ئەو یاریزانەی بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانی یانەی هەولێریان کردووە دەگاتە 325 ملیۆن دینار، کە ئاسۆ رۆستەم هاوینی رابردوو لە یانەی شوڕتەوە بە خواستن گەڕابووەوە ریزەکانی یانەی هەولێر و ئەمڕۆش جێهێشت.

تەنیا پێشەکی گرێبەستی شێرکۆ کەریم (150 ملیۆن دینار)، ئاسۆ رۆستەم (75 ملیۆن دینار)، عەلی شاخەوان (40 ملیۆن دینار)، محەمەد موحسین (40 ملیۆن دینار) و حوسێن جولی (20 ملیۆن دینار) بریتییە لە 325 ملیۆن دینار، کە چوار یاریزان جگە لە ئاسۆ رۆستەم (یانەکەی جێهێشت) ئامادە نین تاوەکو پێشەکی گرێبەستەکانیان پێنەدرێت ناگەڕێنەوە راهێنانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button