ئینگلتەراگرنگترین

کاردانەوەکانی بڕیارە چاوەڕواننەکراوەکەی کڵۆپ

یاریگا –

دوای بەسەربردنی 9 ساڵ لە ئانفێڵد، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، یۆرگن کڵۆپ ئاشکرایکرد ئەم وەرزە کۆتا وەرزییەتی لە پرێمەرلیگ و لە کۆتایی وەرزەکە ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول دەکات.

بڕیارەکەی کڵۆپ نەک تەنیا بۆ هاندەرانی یانەکەی بەڵکو بۆ تەواوی جیهان شۆکهێنەر بوو، چەندین کاردانەوەی جیا جیایشی بەدوای خۆیدا هێنا.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە بەڵێنی بە هاندەرانی رێدز دا، هەرگیز نابێتە راهێنەری هیچ یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ.

هەرشتێک لە داهاتوودا رووبدات، ئێستا نازانم چی روودەدات، بەڵام ساڵی داهاتوو راهێنەرایەتی هیچ یانە و هەڵبژاردەیەک ناکەم. بەڵێن بێت، ئەگەر نان نەبێت بیخۆم، راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی ئینگلیزی ناکەم.

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدریدیش بە بڕیارەکەی کڵۆپ سەرسامە، بەڵام ستایشێکی زۆری بڕیارە بوێرانەکەی دەکات.

پێم وایە بڕیارەکە زۆر ستایشی پێدەدات چونکە بڕیارەکە زۆر بابەتەییە، وازهێنان و دەستبەرداربوون لەم دەستکەوتانە کارێکی زۆر گەورەیە، رێزێکی بێ پایانم بۆ کڵۆپ، راهێنەرێکی زۆر شکۆدارە و پێم وایە دەتوانێت کاری گەورە لە تۆپی پێدا بکات.

هاوشێوەی هەمووان، پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی و رکابەری دێرینی کڵۆپیش بە بیستینی هەواڵەکە شۆک بووە.

هەرچەندە من بە شێوەیەکی كه‌سی لە نزیکەوە نایناسم، بەڵام پێموایە کەسێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، بۆیە هەست دەکەم کاتێک لە کۆتایی وەرزدا دەڕوات، بەشێک لە ئێمە لە مان سیتی لەگەڵیدا دەڕۆین، چونکە لیڤەرپوول لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا، به‌هێزترین رکابەری ئێمە بووه‌.

لەسەر ئاستی کەسی کلۆپ ركابه‌ری من بوو، ئەو کاتەی لە دۆرتمۆند بوو یان لێرە له‌ لیڤه‌رپوول، بۆیە زۆر بیری دەکەم. کەمێک دڵخۆش دەبم، چونکە لەگەڵ رۆشتنی ئەو دەتوانم شەوانە باشتر بخەوم ،بەڵام هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.

چابی ئاڵۆنسۆ – راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن:

تێڕامان شتێکی ئاساییە، بەڵام ئەوەی کڵۆپ لەگەڵ لیڤەرپوول بەدەستیهێناوە رێزێکی زۆری لێدەگرم، زۆریش پێی سەرسامم، ئەوەی لە 9 ساڵی رابردوودا کردوویەتی و بردنەوەی دەستکەوتەکان، ئەمە کارێکی زۆر گەورەیە، بەڵام سەرنجی من لەسەر لیڤەرکوزنە.

تۆماس توخێل – راهێنەری بایرن میونشن:

تاوەکو ئێستا تێنەگەیشتم، بەڵام دەبێ خۆم بە بڕیارەکە رابهێنم دوو سێ خولەک پێش ئێستا گوێم لە بڕیارەکە بوو کەسێک پێی گوتم، بەڵام دەبێ ئێستا هەواڵەکە هەرس بکەم.

بەدڵنیاییەوە ئێستا کڵۆپ یەکێکە لە باشترین راهێنەرانی جیهان لە هەر شوێنێک بووبێت، بەردەوام شوێن پەنجەی خۆی لەسەر یانەکان جێهێشتووە، لە تەواوی کاروانی وەرزشیدا لەگەڵ ماینز، دۆرتموند و ئێستاش لیڤەرپوول.

ئەینج پۆستێکۆگلۆ، راهێنەری تۆتنهام:

وەک هەمووان منیش سەرمسووڕماوە، کڵۆپ راهێنەرێکی زۆر باشە و ئێستا کاری زۆر گەورە دەکەن. ئێمە دەزانین چەند ئەستەمە لەم دۆخەی ئێستای لیڤەرپوولدا بیت. وەک یەکێک لە باشترینەکان واز دەهێنێت، بە تەواوی لەمە تێدەگەم. تاکە هیوای من ئەوەیە، بۆ چەند وەرزێک دووربکەوێتەوە، تاوەکو هەندێک دەرفەت بە منیش بدرێت.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ – راهێنەری چێڵسی:

زۆر نیگەرانم، لە ئێستاوە بیری دەکەین. کاتێک لە تۆتنهام دوورخرامەوە، کڵۆپ یەکەم کەس بوو پەیامی بۆ ناردم. چوارشەممە (یاری نێوان لیڤەرپوول و چێڵسی)، رێزی بێپایانی خۆم پیشانی کڵۆپ دەدەم. ئەگەر حەزی لە وەرگرتنی پشووە، ئەوا شایەنە، ئەمە هەواڵێکی ناخۆشە، بۆ ئەوانەی تۆپی پێی جوانیان خۆش دەوێت. کڵۆپ کەسایەتییەکی زۆر گەورەیە، پیاوێکی بێوێنەیە و بەدڵنیاییەوە تۆپی پێی ئینگلیزی بیری دەکات.

کاتێک گەیشتە لیڤەرپوول، یەکەم یاری لە وایت هارت لەین بوو، میراتێکی زۆر گەورەی جێهێشتووە. کاریزما و چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ یانەیەکی گەورەی وەک لیڤەرپوول، کە خاوەنی مێژوو و فەلسەفەی خۆیەتی. کڵۆپ شایەنی ساتیشکردنە و تاوەکو کۆتایی وەرزشیش ستایش دەکرێت.

ئێریک تێن هاخ – راهێنەری مانچێستەر یونایتد:

پرێمەرلیگ خولێکی چڕ و پڕە، تێدەگەم لە نەمانی وزەت بۆ بەردەوامبوون، 9 ساڵ ماوەیەکی دوور و درێژە، بەڵام رۆیشتنی کڵۆپ گورزێکی کوشندەیە بۆ پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button