ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كارلۆ ئانچێلۆتی داوای گەڕاندنەوەی كەریم بێنزێما دەكات

یاریگا –

كەمتر لە هەفتەیەك ماوە بۆ داخستنی مێركاتۆی زستانەی یاریزانان و تا ئێستا داهاتووی كەریم بێنزێمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ئیتیحاد دیار نیە.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا كەریم بێنزێما بە گرێبەستێكی ئازاد لە ریزەكانی ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە ئیتیحادی سعودیەوە كرد.

لەماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد كە بەهۆی فشارەكانەوە كەریم بێنزێما دەیەوێت ریزەكانی ئیتیحاد جێبهێڵێت.

بێنزێما وەڵامی دەنگۆی جێهێشتنی ئیتیحاد دەداتەوە

رادیۆی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد، كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت دووبارە كەریم بێنزێمای فەڕەنسی و هێرشبەری پێشووی یانەكەی بگەڕێنێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانە شاهانەكە داواكەی ئانچێلۆتی رەتكردووەتەوە و دەرگای بە رووی هێرشبەرە فەڕەنسیەكەدا داخستووە.

لەلایەكی دیكەوە براكەی هێرشبەرە فەڕەنسیەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە وشەیەك هەواڵەكە رەتدەكاتەوە و نووسیویەتی: ” درۆ ”.

بێنزێما بە درێسی یانە شاهانەكەوە 648 یاری كردووە و توانیویەتی 354 گۆڵ بكات و165 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button