فه‌ره‌نساگرنگترین

برای ئێمباپێ پلانه‌كانی ئێنریکی لە پاریس دەگۆڕێت

یاریگا –

پلانەکانی لویس ئێنریکی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە لە ماوەی مانگی یەکدا گۆڕانکاری بەسەردا هات.

رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ره‌تایی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی زستانه‌ ئێنریکی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكی ده‌دا، به‌ڵام دره‌وشانه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكی لاو پلانه‌كانی ده‌گۆرێت.

رۆژنامەی فه‌ره‌نسیه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لویس ئێنریکی بەنیازی ئەوە بووە پشت بە نادۆر ببەستێت و هەلێکی یاریكردنی له‌ قۆناخی دووه‌می خولی فه‌ڕه‌نسی پێبدات، له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێك.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ درەوشاوەیی گەنجەکانی ئەکادیمیای یانەکە، وەک ئیتان ئێمباپێ و سینی مایۆلۆ و بەشداریکردنیان لە یارییەکانی ئەم دواییەدا پلانەکانی ئێنریکی گۆڕی، ئێستا یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ قۆناخی دووه‌م ده‌رفه‌تی زیاتر به‌م یاریزانانه‌ بدات و ئینریكی راهێنه‌ریش متمانه‌ی به‌ تواناكانیان هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button