ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

دوو ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد لە سعودیە داواکراون

نەسڕ داوای دوو یاریزانی مانچێستەر یونایتد دەکات

یاریگا –

نەسڕ سعودی خەریکە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دەکات.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، نەسڕ گرنگی بە گواستنەوەی کاسێمیرۆ و ئارۆن وان بیساکا داوە. جۆن مورتۆ, بەڕێوەبەری تۆپی پێی یانە ئینگلیزییەکە ئێستا لە ریازی پایتەختی سعودیەیە و هەڵسەنگاندن بۆ ئۆفەری نەسڕ دەکات.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، نەسڕ ئامادەیە مووچەی هەفتانەی کاسێمیرۆ بکاتە 375 هەزار پاوەند و وان بیساکاش دەچێتە نێو هاوکێشەکانی نەسڕەوە، دوای ئەوەی تۆتنهام ئۆفەری یانە سعودییەکەی بۆ گواستنەوەی ئێمێرسن رۆیاڵ رەتکردەوە.

مان یونایتد دەیەوێت پارەیەکی باشی لە دەستبەرداربوون لە هەردوو یاریزانەکە دەستبکەوێت، بە تایبەت دوای واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کاسێمیرۆ بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند و شکستهێنانی لە خۆسەلماندن و پێشکەشکردنی ئاستی چاوەڕوانکراو.

کاسێمیرۆ لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی رابردوو تووشی پێکان بوو و لەوکاتەوە یاری نەکردووە. گرێبەستی یاریزانی نێودەوڵەتی بەرازیلی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و لەوەتەی گواستنەوەی لە ریال مەدریدەوە بۆ یونایتد 63 یاری کردووە.

یاری داهاتووی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر نیوپۆرت کاونتییە لە جامی FA.

بابەتی زیاتر

Back to top button