ئیتاڵیا

دوو ئەستێرەی ئینتەر یارییەک راگیران

یانەی ئینتەرمیلان بە بێ هەردوو ئەستێرەی ناوەڕاستکاری یانەکەی نیکۆڵۆ بارێلا و هاکان چاڵهانۆگلو رووبەرووی فیۆرەنتینا دەبێتەوە.

شەوی رابردوو لە ریازی پایتەختی سعوودیە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا ئەنجامدرا و تێیدا ئینتەر بە گۆڵێکی کۆتا خولەک شکستی بە ناپۆلی هێنا. بەڵام هاوکات دوو ئەستێرەی لەدەستدا پاش ئەوەی بارێلا و چاڵهانۆگلو کارتی زەردییان وەرگرت.

ئەو دوو یاریزانە پێشتر چوار کارتی زەردییان لە خولی ئیتاڵی هەبوو، بەهۆی ئەوەی سوپەری ئیتاڵیاش تەواوکەری خولی ئیتاڵییە، بە پێنجەم کارد بۆیان هەژمار دەکرێت و ناتوانن لە یاری داهاتوو بەشداربن.

ئینتەرمیلان پلەی یەکەمی لەدەستداوە لە بەرژەوەندی یوڤێنتۆس بەڵام یارییەک کەمتری ئەنجامداوە. لەبری بردنەوە، هەر ئەنجامێکی دیکە بە فەرمی تیمەکەی ئینزاگی پلەی یەکەم لەدەست دەدات

هاوکات، جیۆڤانی سیمۆنی لە تیمی بەرامبەر بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و ئەویش ناتوانێت لە یاری ناپۆلی و لازیۆ بەشداربێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button