ئه‌وروپا

20 یانە ئامادەییان دەربڕیوە بەشداریی سوپەرلیگ بکەن

یاریگا –

20 یانە ئامادەییان دەربڕیوە بەشداریی سوپەرلیگ بکەن و بەرپرسانی پڕۆژەکە لەگەڵ 30 یانەی دیکە لەگفتوگۆدان.

ئەنەس غراری یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای A22 کە خاوەنی بیرۆکە و پێشنیازی سوپەرلیگە، لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی Ouest Franceـی فەرەنسی دەڵێت :’نزیکەی 20 یانەی بۆ بەشداریکردن لە سوپەرلیگ ئامادەن و زۆر تامەزرۆن، لەگەڵ 30 یانەی دیکەش لەگفتوگۆداین، ئێمە ژمارەی پێویستی یانەمان هەیە بۆ ئەوەی دەست بە خولەکە بکەین، بەڵام دەمانەوێت هەمووان رازی بکەین’.

لەبارەی مافی پەخشی یارییەکانی سوپەرلیگ، ئەو بەرپرسەی کۆمپانیای خاوەندارییەتی پڕۆژەکە دەڵێت :’بۆچی مانگانە دەبێت 170 یۆرۆ بدەیت لەپێناوی ئەوەی سەیری یارییەکانی تۆپی پێ بکەیت وەکو ئەوەی لە ئیسپانیا هەیە، لە سوپەرلیگ پێویست ناکات کەس پارە بۆ سەیرکردنی یارییەکان بدات، هەر کەسێک بەخۆڕایی سەیری یارییەکان دەکات، لە رێگای راکێشانی ریکلامی کۆمپانیا گەورەکان قەرەبووی ئەوە دەکەینەوە، ئەگەر هەس کەسێکیش بیەوێت لەکاتی سەیرکردنی یارییەکان ریکلام نەبینێت، دتەوانێت مانگانە 10 یۆرۆ بدات’.

دادگای دادی ئەوروپا پڕۆژەی سوپەرلیگی پەسەند کرد و تۆمەتەکانی یوێفای لەبارەی خولەکە و پڕۆژەکە رەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button