کوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا | شەش راهێنەر بەربژێرن بۆ ئەوەی ببنە راهێنەری هەڵبژاردەی کوردستان

یاریگا –

شەش راهێنەری کورد بەربژێرن بۆ ئەوەی ببنە راهێنەری هەڵبژاردەی کوردستان لە جامی کۆنیفا.

سیروان نەجمەدین، سکرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ تۆڕی وەرزشی یاریگا لەبارەی راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی کوردستان دەڵێت :’شەش راهێنەری کوردمان دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی یەکێکیان بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی کوردستان هەڵبژێرین، کە چەند راهێنەرێکیان لە دەرەوەی کوردستانن، لە داهاتووێکی نزیک بڕیار لەبارەی راهێنەری هەڵبژاردەکە دەدەین’.

هەروەها سکرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان گوتیشی :’لەسەر ئاستی یاریزانانی خولەکانی کوردستان و عێراق و ئەوروپا یاریزانانی هەڵبژاردەی کوردستان هەڵدەبژێرین، چونکە هەموو یاریزانێکی کورد هەڵبژاردەی کوردستان بە هی خۆی دەزانێت و یاریکردن لە هەڵبژاردەکە بە خەونی خۆی دەزانێت’.

مانگی تەممووزی ئەمساڵ بە بەشداریی 16 هەڵبژاردە جامی کۆنیفا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button