ئینگلتەرا

تیاگۆ ئەلکانتارا دەچێتە فلامینگۆ؟ ڕۆژنامەنووسێک زانیاری نوێی پێیە

یاریگا –

زانیاری نوێ گەیشتووە سەبارەت بە ئەگەری چوونی تیاگۆ ئەلکانتارا بۆ فلامینگۆی بەڕازیلی.

وا دیارە ناوەڕاستکارە لێهاتووەکەی پێشووتری بایەرن میونخ شوێنێکی نەماوەتەوە بۆ سەرەکیی بوون لە تیمەکەی یۆرگن کلۆپ و هەر بۆیە لەم ماوەیەدا زۆترین دەنگۆ لەسەر ڕۆیشتنی هاتە میدیاکانەوە و لە هەموویشی بڵاوتر دەنگۆی پەیوەندی کردنی بە فلامینگۆی بەڕازیلیەوە. بەڵام فابریزیۆ ڕۆمانۆی رۆژنامەنووس قسەی جیاوازتری پێیە و بوونی هەر گفتوگۆ و لێکنزیکبوونەوەیەکی نێوان تیاگۆ و فلامینگۆ ڕەت دەکاتەوە.

رۆمانۆ دەڵێت کە زانیاریی هەیە هیچ شتێک بوونی نییە لەو دەنگۆیانەی گوایە ئەلکانتارا پەیوەندی بە فلامینگۆوە دەکات لەم زستانەدا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دڵنیاییش دەدات کە نە گفتوگۆیەک بوونی هەیە و نە بۆردی فلامینگۆ بۆ ئەم مەبەستە سەردانی ئنگلتەرایان کردووە.

ئەلکانتارا دوای حەوت ساڵی یاریکردنی بۆ باڤارییەکان، لە ساڵی ٢٠٢٠ پەیوەندی بە ڕێدزەوە کرد بە بڕی ٢٥ ملیۆن پاوەند بە گۆڕانکارییەکانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button