ئیتاڵیا

یودێنزی بەڵێنی دۆزینەوەی هاندەرە رەگەزپەرستەکە دەدات

یانەی یودێنزی لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردوو هاتە دەنگ و بەڵێنی چارەسەری خێرا دەدات.

لە یاری نێوان یودێنسی و میلان دا، هاندەرێکی یودێنزی سوکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر مایک ماینانی گۆڵپارێزی میلان ئەنجامدا و بووە هۆی وەستانی یارییەکە.

فێدیریکۆ باڵزارێتی بەڕێوبەری گشتی یودێنزی بۆ سکای سپۆرت وتی

ئێمە یانەیەکین کە 30 ساڵە کار بۆ ئەوە دەکەین هەمەجۆر و هەمە رەنگ بین و لە هەموو باکگراوندێک بین. شارەکەشمان نموونەی پێکەوە ژیانە، بۆیە ئەگەر کەسی بەرپرس بدۆزینەوە بەدڵنیاییەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت. ئێمە لێخۆش بوونمان نیە بۆ رەگەزپەرستی تەنانەت ئەگەر یەک کەسیش بێت. یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیاش لێکۆڵینەوە دەکات بەڵام دەمەوێت ئەوەش بڵێم پێشتر هەرگیز لە یانەکەی ئێمەدا ئەوە رووینەداوە

ماینان دوای رووداوەکە یاریگای جێهێشت و ئامادە نەبوو تەواوی بکات، بەڵام دواتر گەڕایەوە یاریگا و میلانیش بە گۆڵێکی کۆتا خولەک 3-2 شکستی بە خاوەن ماڵ هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button