ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

خانووەکەی ئۆزیل بۆ فرۆشتنە

یاریگا
مەسوود ئۆزیل، یاریزانی ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند دەیەوێت خانووەکەی لە شاری لەندەن بفرۆشێت.

رۆژنامەی سەنی بریتانی بڵاویکردۆتەوە ناوەڕاستکاری ئەڵمانی بە هۆی یەدەگ بوونی لە پێکهاتەی یانەکەی، بیری لەوە کردۆتەوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و بەمهۆیەوە رایگەیاندووە کە دەیەوێت پێش جێهێشتنی یانەکەی، خانووەکەی کە نرخی 10 ملیۆن یۆرۆیە لە شاری لەندەن بفرۆشێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە ئۆزیل لەگەڵ بەرپرسانی یانەی فەنەرباهچەی تورکی دەستی بە گفتوگۆ کردن کردووە و چاوەڕێ دەکرێت زستانی ئەمساڵ پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.

Back to top button