ئاسیا

سعودیەکان بودجەیەکی خەیاڵیان ئامادە کردووە

یاریگا

بەرپرسانی خولی سعودیە هەست بەوە ناکەن دوای چوون جۆردەن هێندەرسۆن لە خولەکە زیانی بە پڕۆژە درێژخایەنەکەیان بگەینێت و چاویان لەوەیە بەبێ نیگەرانی پلانەکانیان بەرەو پێشەوە ببەن.

سعودیەکان پلانیان هەیە نزیکەی 2.5 ملیار یۆرۆی دیکە بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ خەرج بکەن، هەر کاتێکیش پێویست بکات ئەوان ئامادەن ئەم ژمارەیە بەرز بکەنەوە.

بێن جاکۆبس رۆژنامەنوسی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوو ئامانجی هەرە گرنگ سعودییەکان بۆ هاوینی داهاتوو، محەمەد سەڵاح و کیڤن دیبرۆینە و بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەی مان سیتی، پەیوەندییان بە یانەکانی نەسڕ و هیلالەوە کردووە و ئارەزووی خۆیان بۆ ئەم گواستنەوەیە دەربڕیوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button