ئه‌ڵمانیائیتاڵیا

بواتینگ لە بێ یانەیی ڕزگاری دەبێت

یاریگا –

لە کۆتاییدا جیرۆم بواتینگ لە بێ یانەیی ڕزگاری دەبێت و پێ دەچێت بەم نزیکانە لە لاکێشەی سەوز ببینرێتەوە.

یاریزانە بە ئەزموونەکەی پێشووی ئەڵمانیا و بایەرن میونخ، لە دوای ماوەکەی لەگەڵ لیۆن لەنێوان ٢٠٢١-٢٠٢٣ تا ئێستا یاریزانی ئازادی بێ یانەیە.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی جیانلوکا دی مارزیۆ ئاشکرای کردووە کە یانەی سالێرینتینای ئیتاڵی نزیکە لە یەکلاکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە ٣٥ ساڵانەکە و پێ دەچێت چەند ڕۆژێکی کەمی داهاتوو بگەنە ڕێكکەوتنی کۆتایی.

سالێرینتینا لە نیوەی یەکەمی وەرزەکەدا خراپترین یانەی سێریائەی بوو کە لە کۆتایی ڕیزبەندییەکە گیرساوەتەوە و، چاویان لەوەیە بە ڕاهێنەرایەتی فلیپۆ ئینزاگی کە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ئەرکەکەی پێ سپێردرا، خۆیان لە ناوچەی دابەزین ڕزگار بکەن لە هەژدە هەفتەی ماوەوە خولەکە.

بۆ زانین، بواتینگ لە مانگی یۆنیۆی ساڵی ڕابردووەوە بۆ هیچ یانەیەک یاری نەکردووە کاتێک گرێبەستەکەی لەو مانگەدە لەگەڵ لیۆن کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button