ئینگلتەرا

مارسیال ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێناهێڵێت

یاریگا

ئانتۆنی مارسیاڵ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتد ئینگڵتەرا، بڕیاریداوە ئەم زستانە ریزەکانی یانەکەی جێنەهێڵێت و لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە فەرەنسیەکەی مان یونایتد، سەرەڕای کەم یاریی کردن لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی، بەڵام بڕیاریداوە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی واتە هاوینی داهاتوو، لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

لەمبارەوە بەرێوەبەری کارەکانی مارسیاڵ، لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە جێهێشتنی یانەکەی دەکەن دەڵێت

ئانتۆنی ئەم مانگە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد جێناهێڵێت، ئەو یاریزانە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیران داهاتوو لە گەڵ یانەکەی دەمێنێتەوە. ئەوەی لەسەری دەگوترێ درۆیەکی بێ بنەمایە، راستە لە تیپی یەکەمی یانەکەی دوورخراوەتەوە و رێگەی پێنادرێت بەشداری راهێنانەکان بکات، بەڵام ئەو هیچ کێشەیەکی لەگەڵ راهێنەری یانەکەی نیە و دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی بەردەوام بێت

ئانتۆنی مارسیاڵ لەوەتەی ساڵی 2015 لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد یاریی دەکات و ماوەیەکیش بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی سێڤییای ئیسپانیا کرد، ئەو هێرشبەرە فەرەنسیە بە گشتی لەگەڵ یانەکەی، بەشداری 317 یاریکردووە و خاوەنی 90 گۆڵ و 55 ئاسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button