ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوای رۆیشتنی مۆرینیۆ چارەنووسی دیبالا یەکلایی بووەوە

یاریگا –

پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی ریزەکانی رۆمای ئیتاڵی جێناهیڵیت.

رۆژنەمانووسی تۆڕی سکای سپۆرت رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، پاولۆ دیبالا لە مێرکاتۆی زستانە ریزەکانی رۆما جێناهێڵێت و لە ئیتاڵیا دەمێنێتەوە.

گالێتی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیدارەی رۆما هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە تا گرێبەستەکەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە نوێبکەنەوە، کە لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت.

دیبالا لە هاوینی 2022 لەسەر داوای جۆزێ مۆرینیۆ بە گرێبەستێکی ئازاد لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە رۆما کرد. بەڵام دوای دوورخرانەوەی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە نازاندرێت پاولۆ گرێبەستێکی درێژخایەن واژۆ دەکات یاخود لە هاوینی داهاتوو بڕیاری رۆیشتن دەدات.

دیبالا بە درێسی رۆما لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 56 یاری کردووە، 24 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە 14 گۆلیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button