ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مەهدی تارمی پەیوەندی بە ئینتەر میلان دەکات

یاریگا –

مەهدی تارمی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ئینتەر میلانی ئیتاڵی.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان نزیکە لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی مەهدی تارمی هێرشبەری یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، تارمی لە هاوینی داهاتوو بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە دەکات، گرێبەستەکە بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئامەژەی بەوەش کردووە، وردەکاری کۆتایی گرێبەستەکە دەکەوێت دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی جامی ئاسیا و ئەوکات گرێبەستەکە بە تەواوی لە بەرژەوەندی ئینتەر یەکلایی دەبێتەوە.

مەهدی بە درێسی پۆرتۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 171 یاری کردووە، 86 گۆڵی کردووە و 53 گۆڵیشی درووست کردووە. بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی لە 76 یاریدا 43 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵی درووستکردووە.

نازناوێکی خولی پۆرتوگالی، دوو نازناوی جامی پۆرتوگال، نازناوێکی جامی خولی پۆرتوگال و دوو نازناوی جامی سوپەری پۆرتوگالی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button