دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ هێندرسن دەگەڕێتەوە ئەوروپا و فیلیپس بازاڕی گەرمە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

ئەیاکس نزیکە لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ جۆردان هێندرسن، یاریزانی ئیتیفاق – میرەر

تۆتنهام هۆتسپێرز دەرگای بازاڕەکانی دانەخستووە و هەوڵی گواستنەوەی کاڵڤن فیلیپس، یاریزانی مانچێستەر سیتی دەدات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت خاڵەکانی لاواز پڕ بکاتەوە و لە نزیکەوە چاودێری عوسمان دیۆماندێ، یاریزانی سپۆرتینگ لیسبۆن دەکات – میرەر

یوڤێنتوس دەستبەداری هێندرسن نەبووە و دەیەوێت بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز بیگوازێتەوە و بژاردەی گۆڕینی گرێبەستەکەی بۆ هەمیشەیی هەبێت – گازێتا دێلۆ سپۆرت

مانچێستەر یونایتد هیوادارە گفتوگۆکان لەگەڵ بێنفیکا بۆ گواستنەوەی جواو نێڤێس دەستپێبکات و هاوینی داهاتوو بیگوازێتەوە ئۆڵدترافۆرد – میرەر

گروپی وەبەرهێنانی 777 لە کڕینی ئێڤەرتن دوورکەوتوونەتەوە، چونکە هیوایان بە رەزامەندی پرێمەرلیگ لەسەر گرێبەستەکە کەمبووەتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

سێڤییا سوورە لەسەر گواستنەوەی هانیبەعل مێجبری، یاریزانی تونسی و مانچێستەر یونایتد، تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، هەرچەندە مێجبری دەیەوێت پەیوەندی بە ئێڤەرتن بکات – رێلێڤۆ

فولهام و پۆرتۆ کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی جالار سۆیونجو، بەرگریکاری تورکی و ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکەن – ئا بۆلا

کریستیال پاڵاس هیوادارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، دانیێل مونۆز، بەرگریکاری کۆڵۆمبی و جێنکی بەلجیکی بگوازێتەوە – سەن

یانەکانی یوڤێنتوس، ناپۆلی و گاڵاتەسەڕای هەوڵی گواستنەوەی ئۆرێل مانگالا، ناوەڕاستکاری بەلجیکا و نۆتینگهام فۆرێست دەدەن – سکای دۆچلاند

بێشیکتاش ئۆفەرێکی وۆڵڤزی بۆ گواستنەوەی سەمیح کڵچسۆی رەتکردەوە – هابەر تورک

چێڵسی ئامادەیە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئێستێڤاو ویلیان، یاریزانی بەهرەمەندی بەرازیلی تەمەن 16 ساڵان خەرج بکات – سپۆرت

فولهام و بێرنلی کێبڕکێ لەسەر جێرزینۆ نیامسی، دڵی بەرگری ستراسبۆرگ دەکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

جیسێ لینگارد، بەڕێوەبەری کارەکانی خۆی دوورخستەوە و دەیەوێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، یانەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە – سکای سپۆرتس

بابەتی زیاتر

Back to top button