ئه‌ڵمانیا

هاری کەین کۆشکێکی شاهانە لە میونشن بە کرێ دەگرێت

یاریگا –

هاری کەین، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، گرنگییەکی زۆر بە ئاسوودەیی هاوسەر و مناڵەکانی دەدات، هەر بەم بۆنەوە کۆشکێکی بە دڵی ئەوان لە میونشن بە کرێ گرتووە.

کەین، لەو کاتەوەی پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کردووە، بووەتە ئەستێرەی یەکەمی ئەم تیپە و شەوی رابردووش توانی گۆڵێک لە سێ گۆڵەکەی تیپەکەی تۆمار بکات.

لە هەفتەی نۆزدەهەمی بۆندسلیگادا، خوێندکارەکانی تۆماس توخێل رووبەڕووی هۆفنهایم بوونەوە و توانیان بە سێ گۆڵ لەم تیپە ببەنەوە، ئەم ئەستێرە ئینگلیزییەش توانی گۆڵی سێیەمی بایرن بکات و لەسەر رێچکەی درەوشانەوەی لە یانەکەی بەدرەوام بێت.

بە گوێرەی راپۆرتێکی میرەر، شازادە ئەو کۆشکەی لە شاری میونشن دۆزیەوە کە ماوەیەک بوو بە دوایدا دەگەڕا، هاوسەر و منداڵەکانیشی لە لەندەن گەڕانەوە بۆ ئەوەی لەگەڵیدا لە کۆشکە نوێیەکەیان دا بژین، ئەمەش شتێکی زۆر باشە بۆ ئەو یاریزانە، کە لە ماوەی رابردوودا لە هۆتێلێکدا دەژیا.

کۆشکەکەی هاری کەین

ئەو کۆشکە کە بە بڕی 30 ملیۆن پاوەندەوە لەلایەن هاری کەین کاپتنی ئینگلتەرا بەکرێ گیراوە، دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی بەسەر رووباردا هەیە، لەگەڵ مەلەوانگەیەکی تایبەت کە گونجاوە بۆ شازادەکەی تۆپی پێ.

کەین دوای یارییەکەی شەوی رابردوو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەم بابەتە گوتی:

وردە وردە خشتەی رۆژانەمان لێرە رێک دەخەین. ئێستا ئەمە ماڵی ئێمەیە. ئێمە دەمانەوێت تا دەتوانین ئاسوودە و تایبەت بێت. نەک تەنها بۆ من، بەڵکو بۆ هاوسەرەکەشم”.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە بە بڕی 104 ملیۆن پاوەند لەگەل یانە ئەڵمانییەکە گرێبەستی واژوو کردووە و هەفتانە 415 هەزار پاوەند داهاتی هەیە، لە 23 یاریدا 26 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button