ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

هاری كەین ژمارەیەكی لیڤاندۆڤسكی یەكسان كردەوە

یاریگا –

هاری كەین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی لەگەڵ یانەكەی بەردەوامە.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری هۆفنهایمی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 17ی بۆندسلیگادا.

گۆڵەكانی بایرن لەلایەن جەمال موسیالا دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 18 و 70 و هاری كەین لە خولەكی 91 تۆمار كران.

بە كردنی ئەو گۆڵە شازادە هاری كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەدا بۆ 22 گۆڵ بەرزكردەوە.

هەروەها بوو بە دووەم یاریزانی مێژوو بتوانێت زۆرترین گۆڵ لە نیوەی یەكەمی بۆندسلیگادا تۆمار بكات.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی پێشووی بایرن میونشن و ئێستای بارسێلۆنا یەكەم یاریزانی مێژووی بۆندسلیگا بوو كە بتوانێت 22 گۆڵ لە نیوەی یەكەمی خولەكە بكات.

بایرن میونشن بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ  لە ریزبەندی دووەمی بۆندسلیگا دێت و بە جیاوازی خاڵێك لە دوای بایەر لیڤەركوزنی پێشەنگەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button