ئینگلتەرا

مۆرینهۆ: ماوەی دوو ساڵ نیوم لەگەڵ مانچستەر فێرگسن یەک ئامۆژگاری کردم بۆ کڕینی یاریزانێک، بەڵام نەمکڕی

یاریگا –

جۆزێ مۆرینهۆ چیرۆکێکی نێوان خۆی و سێر ئەلێکس فێرگسن دەگێڕێتەوە سەروەختی ڕاهێنەرایەتی کردنی پورتوگالییەکە لە مانچستەر کە ڕاهێنەرە ئەفسانەییە سکۆتلەندیەکە جارێک پێشنیازی بۆ کردووە یاریزانێک بگوازێتەوە، بەڵام بە هۆکارێک مۆرینهۆ پێشنیازەکەی بەجێ نەگەیاندووە.

سەرسامی فێرگسن بۆ دێلی ئالی، وای لێکردووە کاتی ڕاهێنەرایەتی مۆرینهۆ لە 2016-2018 پێشنیازی کڕینی بۆ بکات. ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستەی کە کاتێکی یاریزانی ئێم کەی دۆنس بوو، لە میانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ساڵی 2014 توانیبوو سەرکردایەتی یانەکەی بکات لە شکستهێنان بە مانچستەر.

لە دیمانەیەکیدا لە بەرنامەی All or Nothingی ئەمازۆن، مۆرینهۆ دەڵێت

لە ماوەی دوو ساڵ و نیومدا لەگەڵ مانچستەر، فێرگسن تەنها یەک ئامۆژگاری پێدام: دێلی ئالی بکڕە! ئەو یاریزانە، بەو ئەقڵیەتەوە و بەو توندیەی کە هەیەتی، یاریزانی مانچستەرە. بۆیە بیکڕە.

ڕاهێنەرەکەی ئێستای ڕۆما بەردەوام بوو لە گێڕانەوەکەی و وتی

فێرگسن چاوی لە کڕینی یاریزانێک بوو. بەڵام دێلی ئالی ڕاهێنانی باش نەدەکرد. ئێمە دەبوو هانی بدەین. پێشتریش ڕاستەوخۆ بە دێلیم وتووە کە باش ڕاهێنان ناکەیت. ئەو هەروا بوو، ڕاهێنانکەرێکی باش نەبوو. ناڵێم کارەسات بوو، بەڵام هاری کینیش نەبوو. هاری کین ڕاهێنانکەرێکی زۆر باش بوو.

ئەگەرچی مۆرینهۆ ئەو کات پێشنیازەکەی فێرگسنی ڕەت کردەوە، بەڵام دواتر چارەنووس کردی بە ڕاهێنەری دێلی ئالی ئەوکاتەی پۆستی ڕاهێنەرایەتیکردنی سپێرسی وەرگرت لە 2019-2021. بەڵام وەک لە چاوپێکەوتنەکەیشدا باسی دەکات، لەگەڵ سپێرسیش هەر سکاڵای لای دانێلی لێڤی سەرۆکی جێبەجێکاری تۆتنهام کردووە لەسەر باش ڕاهێنان نەکردنی ئالی.

یاریزانە ئینگلیزیەکە لە 2015 گواسترایەوە تۆتنهام و تا 2022 مایەوە و پاشان ڕووی کردە ئیڤەرتن و ئاستی خۆی لە دەست دا تا بە خواستن نێردرایە یانەی بەشیکتاشی تورکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button