ئینگلتەرا

باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ هەڵبژێردرا

یاریگا –

ئەمڕۆ بە فەرمی ناوی باشترین ڕاهێنەری مانگی دیسەمبەری 2023 ڕاگەیەندرا و ئونای ئێمری توانی لە سێ ڕکابەرەکەی بباتەوە.

رکابەرەکانی ئێمری بۆ ئەو مانگە پڕ یارییە، ئاندۆنی ئیراولای بۆرنمۆس، یۆرگن کلۆپی لیڤەرپووڵ و دەیڤد مۆیسی وێستهام بوو. سەرەنجام ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەی ئەستۆن ڤیلا توانی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلای بکاتەوە.

ڤییەلا بە سەرکردایەتی ئێمری، لە حەوت یاریی ئەو مانگەدا دوو یەکسانبوون یەک دۆڕانیان هەبوو. دوو دیارترین بردنەوەشیان یەک لە دوای یەک و بە پاراستنی گۆڵەکەیان، بەرامبەر مانچستەر سیتی و ئارسیناڵ بوو.

ئەستۆن ڤیلا ئەم وەرزە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکەن و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ دێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button