ئیتاڵیا

ئێمری جان ڕاستییەکی نەزانراو دەدرکێنێت سەبارەت بە سروشتی پەیوەندییەکەیان لەگەڵ ساری

یاریگا- ئێمری جانی ئەڵمانی ددان بە ڕاستییەکدا دەنێت و نایشارێتەوە کە یاری پێنەکردنی لەلایەن ماوریزیۆ ساریەوە بێزاری کردووە.

ناوەڕاستکارەکەی یوڤی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پێگەی Goalی جیهانی نائاسوودەیی خۆی خستە ڕوو سەبارەت بە کەمی یاریردنی و هەروەها سروشتی نێوان خۆی و ڕاهێنەرەکەی و گوتی: “هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان من و ساریدا نییە، قایل نیم بە کەم یاریکردنیشم، بەڵام دوای گەڕانەوەم لە هەفتەی فیفا پێموابێت بارودۆخە. باشتر ببێت.”

لێدوانەکانی ئێمری لە کاتێکدایە لەلایەن ساریەوە ناوی لە لیستی یاریزانە بەشداربووەکان دەرکرا بۆ چامپیۆنزلیگ. بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی Goal یاریزانە تەمەن 25 ساڵانەکە نیازی لە ڕۆشتن نییە، بەڵکو چاوی لە بەشداری پێکردنە لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button