فه‌ره‌نسا

ماتیچ بەبێ پرس یانەکەی جێهێشت

یاریگا

نیمانیا ماتیچ ناوەڕاستکاری سڕبی یانەی رێنی فەرەنسا، بەبێ پرسی بەرپرسانی ئەو یانەیە فەرەنسای جێهێشتووە و ئەوەش بووەتە هۆی توڕەبونی بەرپرسانی یانەکە.

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندینجار دەنگۆی ناڕەزایەتی یاریزانە سربیەکە بڵاوکرایەوە. ناوبراو هاوینی ڕابردوو بەرامبەر دوو ملیۆن یۆرۆ ڕۆمای جێهێشت و ڕووی لە یانەی ڕێن کرد و گرێبەستەکەی تا ساڵی 2025 واژۆکرد، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ خێزانەکەی لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی شارەکە بینرا کە بەرەو پاریس دەڕۆیشت. دەوترێت ئێستا ماتیچ و خێزانەکەی لە لەندەنن.

بەرپرسانی یانەی ڕێن ئەمڕۆ بێدەنگی خۆیان لەم بارەیەوە شکاند و بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە لە بەیاننامەکەدا هاتووە

نێمانجا ماتیچ سەرەڕای ئەوەی بانگهێشتی مەشقەکانی ئەم دواییەی تیپەکە کرابوو، بەڵام بەشداریی نەکردووە. ئەمجۆرە ڕەفتارانە لەلایەن یاریزانێکی بەئەزموونەوە کە گرێبەستی هەیە تا ساڵی 2025 بەتەواوەتی شەرمەزارکەرە. ئێمە ئێستا چاوەڕێی گوێبیستی ڕوونکردنەوەکەین لە خودی یاریزانەکەوە و لەهەمان کاتدا بڕیارمانداوە ڕێوشوێنی پێویست بگرینەبەر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەکانی فەرەنسا بڵاویان کردووەتەوە، نیمانیا ماتیچ بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە یانەکەی و گرێبەستێکی سەرەتاییشی لەگەڵ یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی وڵاتەکەیان واژۆ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button