ئینگلتەرا

ئالان شێرەر: لە لووتکەی یاریکردنمدا گرێبەستێکی زەبەلاحی ئەدیداسم ڕەت کردەوە

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا نرخی سپۆنسەری و ڕیکلام لە ئێستای وەرزشە جیاوزەکاندا و تۆپی پێ بەتایبەت گەشتووەتە ئاستێکی خەیاڵی، ئالان شێرەری ئەفسانەی ئینگلیزی و یانەی نیوکاسڵ ئەو چیرۆکە دەگێڕێتەوە کە لە لووتکەی ئاستیدا بووە و ئۆفەرێکی زەبەلاحی کۆمپانیای ئەدیداسی ڕەت کردووەتەوە.

شێرەر لە باسەکانیدا سەبارەت بە کارکردن لەگەڵ براندە جیهانییەکاندا کە چاوپێکەوتنەکەی The Rest Is Football ئەنجام داوە دەڵێت

هێشتا تەمەنم تەنها 16 ساڵ بوو کە کۆمپانیای Umbro وەک یەکەمین لایەن لێم هاتنە پێشەوە. دوای ئەوان لە وەرزی 1994/95 ئەدیداس ئۆفەرێکیان پێشکەش کردم. ئامادە بوون بڕی 600 هەزار پاوەند زیاترم پێ بدەن لە چاو ئەوەی ماوەی چوار تا پێنج ساڵی گرێبەستەکەم لەگەڵ ئەمبرۆ وەرم دەگرت. تەنها لەبەر ئەوەی ئەمبرۆ یەکەمین لایەن بوون گرێبەستیان لەگەڵم کرد، بۆیە ئەوەی ئەدیداسم ڕەت کردەوە. ئەوەبوو لە یەکەم ساتەوە تا کۆتایی، واتا لە ساڵی 1988-2006 هەر لەگەڵ ئەوان مامەوە و هی ئەوانم دەپۆشی و لەبەر دەکرد.

شێەرەر بە پۆشاکە ئەمبرۆیەکانی لە کاتی ڕاهێنان.

ڕیکلام لە دونیای وەرزشەکەدا گەشتووەتە نرخێک، بۆ نموونە ئەو گرێبەستەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەوەتەی ساڵی 2016 لەگەڵ نایکی هەیەتی، دەگوترێ ساڵانە بڕی 24 ملیۆن پاوەندە.

شێرەر بە تۆمارکردنی 260 گۆڵ، گۆڵکاری مێژووی پریمەرلیگە و بە یەکێک لە ئەفسانەکانی هێرشبەری دادەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button