خوله‌کانی دیکە

بونۆچی بەرەو خولی تورکی

یاریگا –

لە کۆتاییدا لیوناردۆ بونۆچی و فەنەرباهچەی گەیشتنە ڕێککەوتن و ئەو یاریزانە خولی ئەڵمانیا جێدەهێڵێت.

بە گوێرەی ئەو زانیاریە فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاوی کردووەتەوە، فەنەرباهچە ڕێککەوتنی کردووە لەگەڵ یونیەن بەرلین بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە ئیتاڵییەکە. ناوبراو وەک گرێبەستێکی ئازاد و بۆ کورتخایەن کە تەنها تا یۆنیۆی ئەم ساڵ دەخایەنێت، پەیوەندی بە یانە تورکیەکەوە دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکەی ڕۆمانۆ، سبەینێ یاریزانە تەمەن 36 ساڵانەکە گەشتی تورکیا دەکات.

بونۆچی مانگی سێپتەمبەری ڕابردوو لە دوای یوڤی پەیوەندی بە یونیەن بەرلینەوە کرد و لە نۆ یاریدا گۆڵێکی بۆ کردوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button