سعودیەگرنگترین

بۆ یەکەمجار؛ سانتۆس باسی گۆڕانکارییە مێژووییەکەی رۆناڵدۆ لە مۆندیال دەکات

''بڕیارەکەم هونەری بوو، هیچ کێشەمان نەبووە، بەڵام ئێستا...''

یاریگا –

فێرناندۆ سانتۆس، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بۆ یەکەمجار باسی دانیشاندنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ دەکات.

گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکان لە یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی سویسرا لە قۆناخی 16ی مۆندیالی 2022، لەلایەن سانتۆسەوە گۆڕانکاری بۆ کرا. لەو یارییەدا گۆنچالۆ رامۆس هاتریکی کرد و یارمەتی پۆرتوگالیدا 6-1 یارییەکە بباتەوە. ئاست بەرزی گۆنچالۆ وایکرد، سانتۆس لە یاری قۆناخی هەشتیشدا بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب، ناوی رۆناڵدۆ لە پێکهاتەی سەرەکی بهێنێتە دەرەوە.

هەرچەندە لە گێمی دووەمدا، رۆناڵدۆ بەشداری لە یارییەکەدا کرد، بەڵام مەغریبییەکان بە توندی بەرگرییان کرد و بە ئەنجامی 1-0 یارییەکەیان بردەوە.

راهێنەری ئێستای بێشیتکتاش، لەبارەی رووداوەکە دەڵێت

بڕیارەکەم هونەری و تەکتیکی بوو، هیچ شتێکی دیکە لە ئارادا نەبوو. بەلای منەوە، بڕیارەکانی ستراتیجی گرنگترین بڕیارن. پێویست بوو ئەم بڕیارانە بدەین و بڕیارەکەم دروست بوو. ئەگەر لە مۆندیال دوورنەخراباین، ئەوا ئێستا قسەیەکی دیکە دەکرا.

لە دوای دوورخستنەوەی سانتۆس، رۆناڵدۆ ئاستێکی نموونەیی لەگەڵ پۆرتوگال و لە ژێر سەرپەرشتی رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری نوێی پۆرتوگال پێشکەش کرد.

کریستیانۆ 10 گۆڵی لە 9 یاری پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 کرد. پێشتر سانتۆس ئاشکرای کردبوو، لە دوای یارییەکانی مۆندیالی رابردوو، رۆناڵدۆ ئەوی پشتگوێ خستووە.

رۆناڵدۆ 205 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال کردووە و ئەگەر لەسەر ئاستی ئێستای بەردەوام بێت، بەشداری لە مۆندیالی 2026 دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button