خوله‌کانی دیکە

فەرمی: فێرناندۆ سانتۆس بووە ڕاهێنەری بێشیکتاش

یاریگا

فێرناندۆ سانتۆس ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی پورتورگاڵ، بە شێوەیەکی فەرمی وەکو ڕاهێنەری یانەی بێشیکتاشی تورکیا دەستنیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی بێشیکتاشی تورکی لە بەیاننامەیەکی فەرمی، دەست نیشانکردنی راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکەی پشتراستکردەوە و لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە:

فێرناندۆ سانتۆس راهێنەری نوێ یانەکەمان لەگەڵ یاریدەدەرەکانی گەیشتنە ئیستەنبوڵ بۆ ئەوەی گرێبەستەکە واژۆ بکەن. ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەکەمان پێشوازیان لێکرد و مەراسیمی دەستبەکاربوونی سبەی سێشەممە بەڕێوەدەچێت. دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە، سانتۆس دەستبەجێ بە فڕۆکەیەکی تایبەتەوە گەشت دەکات بۆ ڕیزە بۆ بینینی یاری تیپەکەمان بەرامبەر ڕیزاسپۆر.

سانتۆس دوای جێهێشتنی هەڵبژاردەی پورتوگاڵ، راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پۆڵەندای وەرگرت و دواتر لە راهێنەرایەتی ئەو هەڵبژاردەیە  دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button