ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بارباسترۆ

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بارباسترۆ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارباسترۆ لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی سێیەمی جامی شای ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی هەریەك لە تێر شتیگن، گاڤی ، پێدری و ماركۆس ئاڵۆنسۆ بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: ئیناكی پێنا

هێڵی بەرگری: فۆرت، كریستێنسن، ئینیگۆ، باڵدی

هێڵی ناوەند: رۆمیۆ، رۆبێرتۆ، فێرمین

هێڵی هێرشبردن: فێران، رۆكی، فلێكس

یانە كەتەلۆنییەكە لە مێژوودا 31 جار توانیویەتی جامی شای ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button