ئیتاڵیا

کرۆنیچ سوورە لەسەر جێهێشتنی ئەیسی میلان

یاریگا

رادێ کرۆنیچ ناوەڕاستکاری بۆسنیایی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، سوورە لەسەر جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی و چاوەڕێش دەکرێت ئەم زستانە یانەکەی جێبێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ڕادێ کرۆنیچ هاوینی رابردوو لە میلان مایەوە، سەرەڕای ئەوەی چەندان یانە لەسەر هێڵ بوون بۆ گواستنەوەی، بەڵام ئەو یاریزانە دەستبەرداری داواکارییە زۆرەکانی نەبوو بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەکەی ئاڵۆزتر بکات.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە ئەو یاریزانە لاوە بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی، وایکردووە بەرپرسانی رۆسێنەری ناچار بکات، بیر لەوە بکەنەوە دەستبەرداری بن، بۆیە بەرپرسانی یانەی فەنەرباهچەی تورکیا جارێکی دیکە هاتونەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە بڵاویشی کردەوە، فەنەرباهچەی تورکی ئۆفەرێکی چوار ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی رادێ کردووە، بەڵام بەرپرسانی ئەیسی میلان بەم ئۆفەرە رازی نین و سەرەڕای ئەمەش گفتوگۆکان بەردەوامن.

بابەتی زیاتر

Back to top button