ئیسپانیا

یاریزانێکی پێشووی ریاڵ مەدرید نزیکە لە بارسێلۆنا

یاریگا

ڕۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ڕافایل ڤاران بەرگریکاری فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتد، هیچ هیوایەکی بە مانەوە لە یانەکەی نەماوە، بۆیە بەرپرسانی یانەکەی ئەو یاریزانەیان پێشکەش ریاڵ مەدرید کردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ڕەنگە لە داهاتوو ئەگەر یانە شاهاناکە ئامادە نەبێت بەرگریکارە فەرەنسیەکە بگوازێتەوە، رەنگە بۆ وەرزی داهاتوو درێسی یانەی بارسێلۆنا لەبەر بکات.

مۆندۆ بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەنین بۆ گواستنەوەی ڤاران، زیاتر لە 15 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە ئینگلیزیەکە بکەن، لە بەرامبەردا بارسێلۆنا ئامادەیە ئەو یاریزانە فەرەنسیە، بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button