ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

 گرێبەستێكی بایرن میونشن هەڕەشەی شکستی لەسەرە

یاریگا-

ناوی جواو بالێنا یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی فولهام لە لیستی ئامانجه‌كانی بایرن میونشنه‌ لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا.

پێگه‌ی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویكردووته‌وه‌، تۆماس توخێل، راهێنەری یانه‌ باڤاریه‌كه‌ دەیەوێت بالێنای یاریزانی یانه‌ی فوڵهام  بگوازێته‌وه‌ یاریگای ئەلیانز ئارێنا، بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی یانه‌كه‌ به‌ یاریزانێکی له‌م شێوه‌یه‌ لەم وەرزە.

یاریزانە پورتوگالییەکە هاوینی رابردوو زۆر نزیك بوو له‌ پەیوەندیکردن بە بایرن، بەڵام لە کۆتا رۆژی مێرکاتۆ گرێبەستەکە شکستی هێنا، سەرەڕای دەرچوونی لە پشکنینە پزیشکییەکان لە میونشن.

پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كارگێری فولهام  به‌ڵێنیان به‌ بە یاریزانە تەمەن ٢٨ ساڵیه‌كه‌ داوه‌ کە ڕێگەی پێدەدان لە گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ بڕوات، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە بەنیاز نیه‌ دەستبەرداری داواکارییە داراییەکانی بێت، كه‌ خۆی له‌ 60 ملیۆن یۆرۆ ده‌بینێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، بایرن میونشن ئامادە نییە ئەم بڕە پارەیە بدات، چونكه‌ یانه‌كه‌ پێی وایه‌ نرخی بالێنیا زۆر بەرزە، هەر بۆیە بایرن ده‌یه‌وێت ئۆفه‌رێكی تر پێشكه‌شی یانه‌كه‌ بكات كه‌ بڕه‌كه‌ی له‌ داواكاری فوڵهام كه‌متره‌، ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌ ده‌ستبه‌رداری داواكارییه‌ داراییه‌كانی نه‌بێت جارێكی تر گواستنه‌وه‌ی بالێنیا بۆ بایرن میونشن شكست ده‌هێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button