ئیتاڵیا

لاوتارۆ و دیمارکۆ گەڕانەوە راهێنانەکانی ئینتەر میلان

یاریگا

لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری ئەرجەنتینی و هەروەها فێدێریکۆ دیمارکۆ بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلان، دوای ماوەیەک دابڕان بەهۆی پێکان گەڕانەوە و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەیان کردەوە.

نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لاوتارۆ مارتینێز و فێدریکۆ دی مارکۆ هەردوو یاریزانەکەی نێرازۆری تووشی پێکان بوون لە ماسولکەکانیان و لە دوو یاری کۆتایی ساڵی 2023 بەرامبەر لێچی و جێنەوا بەشدارییان نەکرد. 

ماڵپەری فەرمی یانەی ئینتەر میلان وێنەی راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیانی بڵاویکردەوە، لە راهێنانەکاندا دەردەکەوێت لاوتارۆ و دیمارکۆ بەشداری دەکەن و هیچ کێشەیەکیان نیە.

سەرچاوەکانی نزیک لە یانەکەش بڵاویان کردووەتەوە، دوای بەشداری کردنی هەردوو یاریزانەکەی نێرازۆری لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەیان، پێدەچێت بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر هێلاس ڤێرۆنا بەشداری بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button