ئەفریقائینگلتەرا

لە ماوەی تەنها 24 کاتژمێردا ئۆنانا دەبێت دوو یاریی لە دوو کیشوەری جیاواز ئەنجام بدات!

یاریگا –

خشتەیەکی ئێجگار زەحمەت چاوەڕێی ئاندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی مانچستەر دەکات.

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی کامیرۆن ڕەزامەندی پیشان دا لە زیاتر مانەوەی ئۆنانا لەگەڵ یانەکەی و پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەکەوە دواخست، ئێستا ناوبراو لە بەردەم گەشتێکی خێرایە لەنێوان دوو کیشوەر و ئەنجامدانی دوو یاریی لە ماوەی تەنها 24 کاتژمێردا.

مان یو لە 14ی ئەم مانگە یارییەکی قورسی هەیە بەرامبەر تۆتنهام لە پریمەرلیگ و پێویستیان بە تواناکانی ئۆنانا هەیە لەو جەنگە سەختەدا. رۆژی دواتر هەڵبژاردەی کامیرۆن لە میانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەرامبەر گینیا یارییان هەیە. بەوەش ڕاستەوخۆ دوای ڕووبەڕوو بوونەوەکەی سپێرس، ئۆنانا دەبێت گەشتی کۆت دی ڤوار بکاتەوە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکەی کامیرۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button