جامی ئەفریقا 2023

راهێنەری هەڵبژاردەی مالی 27 یاریزانی بانگهێشت جامی ئەفریقا کرد

دوو یاریزان یەکەمجارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەم دەکرێن

یاریگا –

هەڵبژاردەی مالی لیستی کۆتایی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ئاشکرا کرد و بە ناچاری چەند یاریزانێکی نوێی بانگهێشت کرد.

ئێریک چێلی، راهێنەری هەڵبژاردەی مالی هەریەکە لە بوبەکر تراورێ، ناوەڕاستکاری وۆڵڤز و سیرینێ دۆکۆرێ، هێرشبەری لۆریان بانگهێشتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کرد.

تراورێ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی وڵاتەکەی دەکرێت و پێشتر لەگەڵ مالی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ژێر 20 ساڵانی بەدەستهێناوە.

راهێنەری مالی بەهۆی پێکانەوە، دەستبەرداری چەندین یاریزان بووە، بۆیە چەند یاریزانێکی لاوی بە خێرایی بانگهێشتکرد.

شێخ دۆکۆرێ، ئەستێرەی کریستال پاڵاس بە هۆی پێکانەوە بەشداری ناکات و بیلال تۆرێ، هێرشبەری ئاتاڵانتا تاوەکو ئێستا لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە.

ئیبراهیما کۆنێ، بەرگریکار و ماسادیۆ هایدارا، یاریزانی لانس و موسا دێنێپۆ، یاریزانی ستاندارد لیاج بە هۆی پێکان دوورخراونەتەوە.

شەممەی داهاتوو مالی لە باماکۆ یارییەکی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی گینیا-بیساو دەکات و دواتر گەشتی کۆتدیڤوار دەکەن.

هەڵبژاردەی مالی لە کۆمەڵەی شەشەم شانبەشانی هەڵبژاردەکانی تونس، ئەفریقای باشوور و نامیبیا دەکات.

لیستی یاریزانانی بانگهێشتکراو

گۆڵپارێزان: ئەبوبەکر دۆمبیا – دیجگویێ دیارا – ئیسماعیل دیاوارا

بەرگریکاران: ئامادۆ دانتێ، موسا دیارا، مامادۆ فۆفانا، بوبەکر کیکی کۆیاتێ، سیکۆ نیاکاتێ، فالایێ ساکۆ، هاماری تراورێ

ناوەڕاستکاران: یێڤێس بیسۆما، محەمەد کامارا، لاسانا کۆلیبالی، ئالۆ دیێنگ، کامۆری دۆمبیا، ئامادۆ هایدارا، دیادێی ساماسێکۆ، ئاداما تراورێ، بوبەکر تراورێ

هێرشبەران: فۆسێنی دیاباتێ، نێنێ دۆرگێلێس، سیرینێ دۆکۆرێ، موسا دۆمبیا، سێکۆ کۆیتا، یوسۆفا نیکایتێ، لاسین سینایۆکۆ، ئیبراهیما سیسۆکۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button