ئینگلتەرا

سەڵاح لەم حەوت ئامارەدا پێشەنگی یاریزانانی پریمەرلیگە

یاریگا –

موحەمەد سەڵاح بە باشترین کاتەکانی خۆیدا تێدەپەڕێت و ئامارەکانی پادشا میسریەکە بێ هاوتان لەم وەرزەی پریمەرلیگ.

دوێنێ شەو لە میانی یارییەکانی هەفتەی 20ی پریمەرلیگ، لیڤەرپول توانی 4-2 شکست بە نیوکاسڵی میوانی بهێنێت. لەو ڕووبەڕوو بوونەوەیەی کە تێیدا سەڵاح وەک باشترین پیاوی یارییەکە توانی دوو گۆڵ و ئەسیستێک بەرهەمی بێت.

گۆڵکارەکەی ڕێدز لە دەستپێکی ئەم وەرزەوە تا ئێستا، کۆمەڵێک ئاماری بۆ خۆی تۆمار کردووە بە جۆرێک لە هەموویاندا پێشەنگە.

  • گۆڵکاری پریمەرلیگە بە 14 گۆڵ و یەکەمە.
  • گۆڵدروستکارە بە  8 ئەسیست و یەکەمە.
  • خاوەنی 33 لێدانە بۆ چوارچێوەی گۆڵ و یەکەمە.
  • 46 هەلی گۆڵکردنی ڕەخساندووە لە تۆپ لە یاریی کراوە و، یەکەمە.
  • 17 هەلی گەورەی گۆڵکردنی ڕەخساندووە و بێ ڕکابەرە.
  • گۆڵکردن لەو هەلانەی بۆی ڕەخسێنراوە 12. لەم ژمارەیش هەر خۆی یەکەمە.
  • بەرکەوتنی قاچی بە تۆپ 163 جار لە ناوچەی سزای دژبەر. لەم ئامارەیش سەڵاح یەکەمە.

بەو بردنەوەیە، کوڕانی یۆرگن گڵۆپ جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ ئەستۆن ڤیلای پلەی دووەم بەرزکردەوە بۆ سێ خاڵ و خۆیان لە پێشەنگ قایمتر کرد. دوای یارییەکەیش سەڵاح بە ورەیەکی بەرزەوە ڕووی لە وڵاتەکەی کردووە بۆ خۆئامادەکردن بۆ یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا, ئەو نازناوەی کە سەڵاح لێی بێبەشە و تینووی بەدەستهێنانێتی دوای دوو جار گەیشتنی بە یاریی کۆتایی لە وەشانەکانی 2017 و 2021.

بابەتی زیاتر

Back to top button