ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

راتكلیف پلانێك بۆ پێشخستنی مانچێستەر یونایتد لەگەڵ تێن هاخ دادەڕێژێت

Yariga App

یاریگا

سێر جیم راتکلیف، یەکێکە لە خاوەنە نوێیەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد, کە بەم دواییە 25% پشکی لە بەهای یانەکەی بەدەستهێنا، خۆی ئامادە دەکات بۆ چاوپێکەوتنی راهێنەر ئێریك تێن هاخ و سەرکردە باڵاکانی یانەکە، بە مەبەستی داڕشتنی پلانێك بۆ گەڕانەوەی ئاستی شەیتانە سوورەكان.

 چەند رۆژێك پێش ئێستا، ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردەوە، بە بەهای 1.3 ملیار پاوەند، %25ـی پشکەکانی یانەکەیان بە سێر جیمی راتکلیف، ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیۆسی تایبەت بە بواری کیمیایی فرۆشتووە.

رۆژنامەی “زە تایمز”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، بڕیارە سێر جیم راتکلیف لەم هەفتەیەدا چاوی بە ئێریك تێن هاخ و کارمەندەکانی دیكەی مانچێستەر یونایتد بکەوێت.

راتکلیف نامەیەکی کراوەی بۆ هاندەرانی شەیتانە سوورەکان ناردوو و داوای لێكردوون ئارام بگرن و کاتێکی پێبدەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرپرسیار دەبێت لە گەڕانەوەی یانەکە بۆ دۆخی پێشووی لە ماوەی داهاتوودا.

راتکلیف لە نامەیەکی کراوەدا بۆ هاندەران کە رۆژنامەی “زە تێلێگراف”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، تیایدا دەڵێت:

ویستم لەم کاتەدا بۆتان بنووسم بە لەبەرچاوگرتنی ئەو رۆڵە گرنگەی کە هاندەران دەیگێڕن لە داهاتووی مانچێستەر یونایتد، ئێمە بەرپرسیارێتی خۆمان دەگرینە ئەستۆ.

ئاماژەی بەوەشکردووە:

پێموایە دەتوانین سەرکەوتنی وەرزشی لە یاریگادا بەدەستبهێنین بۆ ئەوەی تەواوکەری ئەو سەرکەوتنە بازرگانییە بێت، پێویستی بە کات و سەبر دەبێت لەگەڵ وردبینی و بەرزترین ئاستی بەڕێوەبردنی پیشەگەرانە.

لە درێژەی قسەكانیشیدا گوتی:

بەهاوكاری ئێوە و پێكەوە مانچێستەر یونایتد دەگەڕێنینەوە ئەو شوێنەی كە دەبێت لێی بێت.

شەیتانە سورەكان بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button