ئیتاڵیا

بوفۆن: کاتی هاتووە قەبارەی چوارچێوەی گۆڵ گەورەتر بکرێت

جیانلویجی بوفۆن پێیوایە کاتی ئەوە هاتووە چوارچێوەی قەبارەی گۆڵەکانی یاریی تۆپی پێ وەکو وەرزشەکانی دیکە دەستکاریی بکرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ توتۆ سپۆرت، جیانلویجی بوفۆن گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکە ئەو باسەی کردووە و دەڵێت:

کاتی ئەوە هاتووە بیری لێبکەینەوە. قەبارەی گۆڵەکان لە ساڵی 1875 ـەوە نەگۆڕاوە، رەنگە بۆ باڵای مرۆڤی ئەو کاتە گونجاو بێت بەڵام ئێستا کە سەیری هەندێک یاریزان و گۆڵپارێز دەکەین دەبێتە جێگەی پرسیار. تەنانەت لە تۆپی بالەدا، بەرزی تۆڕ گۆڕانکاری بەسەردێت. راستە ئێستا  هەندێک لە گۆڵپارێزەکان باڵایان بەرزترە بەڵام لە هەمان کاتدا، هێرشبەرانیش لە جاران بەهێزتر و خێراترن و لەرووی تەکنییکیەوە باشترن. ئەتوانین بەوە یەکلای بکەینەوە کە 30 ساڵ لەمەوبەر لە لێدانی دوور دا لە هەر 50 شووتێک 10یان گۆڵ بوو بەڵام ئێستا تەنها 3 لێدانیان دەبێتە گۆڵ.

 

بوفۆن ماوەی 28 ساڵ پارێزگاری لە تۆڕی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و یانەکانی پارما، یوڤێنتۆس و پاریس کرد. هاوینی ئەمساڵ لە تەمەنی 45 ساڵیدا وازهێنانی راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button