ئه‌وروپائەفریقا

جۆرج ویا بەشداری راهێنانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد

یاریگا
جۆرج ویا، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی لیبیریا و سەرۆکی ئێستای ئەم وڵاتە سەردانی راهێنانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد.

یاریزانەکەی پێشووی یانەکانی پاریس سانجێرمان و ئەیسی میلان ئەمڕۆ لە کاتێکدا راهێنانی لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد، بریارە سبەی لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا رووبەڕووی هەڵبژاردەی چاد ببنەوە. ئەم یاریزانە پێشتر لە ساڵی 1995 وەکو باشترین یاریزانی جیهان خەڵاتەکەی بەدەست هێناوە. ویا لە راهێنانەکاندا بە درێسی ژمارە 22ـی کوڕەکەی بەشداری کرد، هەرچەندە کۆڕەکەی یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەمریکا دەکات.

ویا لە ساڵی 2017 بۆ جاری دووەم خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی هەڵبژارد و وەکو سەرۆکی لیبیریا دەست نیشان کرا.



Back to top button