راپۆرتی تایبەتگرنگترین

جۆرج ویا کێیە و بۆچی بووەتە کەسایەتییەکی سیاسی؟

یاریگا –

جۆرج ویا کێیە کە لە یارییەکانی ئەمریکا دەبینرێت؟ 

ئایا سەرۆکی وڵاتێکی ئەفریقی کە وڵاتەکەی خۆی بەشدار نەبوو لە مۆندیال، بۆچی بەردەوام لە یارییەکانی ئەمریکادا دەبینرا؟ 

ئایا دەزانیت ئەو سەرۆکە چ مێژووییەکی لە تۆپی پێدا تۆمار کردووە؟ 

وەڵامی ئەم پرسیارانە لەم راپۆرتەدا وەربگرە.

جۆرج ویا
جۆرج ویا لەگەڵ خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ساڵی 1995

جۆرج تاولۆن مانێ ئۆپۆنگ ئۆسمان ویا، ناسراو بە جۆرج ویا، لەدایکبووی ساڵی 1966، یەکێکە لە نەوەی زێڕینی ئەستێرەکانی کیشوەری ئەفریقا لە ساڵی نەوەدەکان و بە یەکێک لە باشترینەکانی هەموو سەردەمەکان دادەنرێت. 

ناسینی ویا لە ئەورووپا بۆ یەکەمین جار ڕێگەی  مۆناکۆی فەڕەنسیەوە بوو کاتێک لە ساڵی 1988 پەیوەندی پێوەکردن و تا 1992 لەوێ مایەوە پێش ئەوەی ڕوو بکاتە پاریس سان جێرمان. 

ئەوەی لە بیرەوەریی شەقامی وەرزشیی و لە پەڕاوی مێژوودا زۆر بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ ویا ماوەتەوە، بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان و باڵۆندۆر بووو وەک یەکەمین یاریزانی ئەفریقی لە مێژووی خەڵاتەکەدا. هەروەها لە ساڵەکانی 1989، 1994 و 1995یش خەڵاتی باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقای پێ بدرا. 

ناوبراو کە پێنج ساڵە سەرۆکایەتی وڵاتی لیبیریای گرتۆتە دەست، لە زۆربەی یارییەکانی هەڵبژردەی ئەمریکا دەبینرێت و ئەوەش بووەتە مایەی پرسیار لای هەوادارنی وەرزشی کە بۆچی هێندە زوومی کامێراکان لەسەر ئەو سەرۆکە لیبیرییەیە. وەڵامەکەشی جگە لەو پاشخانە دەوڵەمەندەی پێشتر باس کرا، ئەو باوکی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەمەریکا، تیمۆسی ویایە، کە لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئەم هەڵبژاردەیە و هەر لە تەمەنی خوار 15 ساڵانەوە تا ئێستا بۆ ئەمەریکا یاریی دەکات و لە جامی جیهانیی قەتەریشدا ڕەگەزێکی گرنگی ئەمریکا بوو 

جۆرج ویا
جۆرج ویا، سەرۆکی لایبێریا

لە وەرزشەوە بۆ سیاسەت 

هێشتا لە لووتکەی یاریکردندا بوو لە ناوەڕاستی ساڵانی 1990 کاتێک بەرهەڵستکاریی دەسەڵاتدارانی لیبیریای دەکرد و دەیویست لە ڕێگەی ناوبانگەکەیەوە بگاتە پێگەیەکی بەرزی بڕیاردان بۆ چاکسازیی لە وڵاتدا، بەڵام هەمیشە بەهۆی نەبوونی بڕوانامەیەکی بەرزی خوێندن ئاستی زانستیی، ڕووبەڕووی ڕەخنەی نەیارەکانی دەبوویەوە. سەرباری ئەوەیش، هێشتا دەستبەرداریی خەون و ئامانجەکەی نەبوو، تا لە کۆتاییدا ئەوەی ڕۆژێک خەون بوو بۆی، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2017 خۆی پاڵاوت و توانی ببێتە سەرۆکی وڵات. لە مەراسیمی دەستبەکاربوونەکەیشیدا، هەریەکە لە ئەفسانەکانی وەک دیدیە درۆگبا و ساموێل ئیتۆ بەشداری بوون. 

بەوەش، بوو بە چوارەم گەنجترین سەرۆک لە مێژووی کیشوەری ئەفریقادا. لە لووتکەی تۆپی پێوە گەیشتە  لووتکەی دەسەڵات 

بابەتی زیاتر

Back to top button