ئیسپانیاتێنس

نادال بەهۆی ریال مەدریدەوە گریاوە

یاریگا –

میگێل ئەنخێل نادال، مامی رافایێل نادالی ئەستێرەی تێنس، ئاشکرای کرد کە نادال شیتانە یانەی ریال مەدریدی خۆش دەوێت و گرنگییەکی زۆری بەلای ئەودا هەیە.

میگێل لە ساڵانی 1991 تاوەکوو 1999 لە هێڵی بەرگری یانەی بارسێلۆنا یاری دەکرد و ساڵانێکی زۆر لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری کردووە و چەندین گۆڵی مێژووی بۆ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی تۆمار کردووە.

بەڵام ئامادەبوونی میگێل لە بارسا نەیتوانی وا لە رافایل نادال بکات کە ببیتە هاندەری مامی و یانەی بارسێلۆنا و هەر لە منداڵییەوە ریال مەدریدی خۆشدەویست. لەم بارەیەوە میگێل ئەنخێل بە ASی گوت:

براکەم کۆنەپەرستێکی ریال مەدریدە و وایکردووە رافای کوڕیشی حەزی لە ریال بێت. ساڵانە درێسێکی ریالی بۆ دەکڕی و رافایێلیش بە درێسە سپییەکەوە دەچوو بۆ هەموو شوێنێک.

رافاییل نادال بە درێسی ریال مەدرید

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

من تازە پەیوەندییم بە بارسێلۆناوە کردبوو و دوو ساڵ لەسەریەک لالیگامان بردەوە. ریال لە دوایین یاری هەردوو جار بە تێنریفی دۆڕا، ئەمەش وایکرد ئێمە جامەکە بەرز بکەینەوە. بیرمە رافا هەرچەندە زۆر بچووک بوو، بەڵام تاوەکوو بەیانی دەگریا. “ئەو بەڕاستی ریال مەدریدی خۆشدەوێت”.

میگێل ئانخێل نادال، دیێگۆ سیمۆنی، پێپ گواردیۆلا

نادال سەبارەت بە چانسی بردنەوەی لالیگا لەم وەرزەدا گوتی:

من ریال مەدرید وەک تیپێکی بەهێز دەبینم. ئەوان ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کردووە و رۆحێکی سەیر و مێژوویییان هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ گۆڕینی یارییەکی دۆڕاو بۆ بردنەوە. لە سروشتی ئەواندایە. ئێستا من وا دەبینم ریال چانسی باشتری هەیە بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکە. هەروەها راهێنەرێکی گەورەیان هەیە. ئەنچیلۆتی تەنانەت لەلایەن بارساشەوە خۆشەویستە و باوەڕم وایە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی باشترین هەواڵ بوو بۆ مەدریدییەکان، چونکە هیچ کەسێک لە ئەو گونجاوتر نییە بۆ سەرکردایەتیکردنی ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button